"بڕیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان دەدرێت"

کوردستان 28/11/2020

Alternate Text

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتوو لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان دەدات.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ەهۆی پابەندبوونی هاوڵاتیان بە رێنماییەکان ژمارەی توشبووان و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە، بەڵام هێشتا پەتاکە ماوە و هەڵکشانی زۆر لە وڵاتان دەبینرێت.

ئاشکراشیکرد، بڕیاردان لەبارەی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناوە دەبێت و لەسەرەتای مانگی داهاتوو بڕیاری لێدەدەن.

وەزیری تەندروستی هەرێم جەختیلەوەشکردەوە، نایانەوێت رێکارەکانى خۆپارێزى لە کۆرۆنا بە تەواوى ئاسایی بکرێتەوە، چونکە تا ئێستا کۆرۆنا بوونى هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا