دوای ١١ ساڵ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

کوردستان 29/11/2020

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە ماوەی ١١ساڵە بە تۆمەتی کوشتن بڕیاری دەستگیرکردنی هەبووە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی عەنكاوە، هەریەكە لە بنكەی پۆلیسی عەنكاوە و بنكەی پۆلیسی تووڕەق، بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، لەناو گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ع.ح) تەمەن 36 ساڵ، دەستگیر كرد، كە لەساڵی (٢٠٠٩)وە بەپێی ماددەى (405) لە یاسای سزادان داواكرابوو.
 ئاشکراشیکردووە، تۆمەتباری ناوبراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (كیا فلات) و هەروەها دەمانچەیەكی جۆری (كڵۆك) و كلاشنكۆفێكی جۆری (سیخۆ مزەللی)دا گیرا، بە بڕیاری دادوەر راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا