جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێشنیارکراوە تا ساڵی نوێ دەست بە پرۆسەی خوێندن نەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە موسلیم عەبدوڵا، جێگیری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند، بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت، پێشنیارکراوە، تا سەری ساڵ دەست بە دەوامی خوێندنگەکان نەکرێتەوە.
ئاشکراشی کرد، رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی ئەو پرسەوە دەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەوامی ناو خوێندنگەکانی هەرێم راگیراوە.