نوێترین لێدوان سەبارەت بە ناردنی ٣٢٠ ملیارەکەی بەغدا

کوردستان 29/11/2020

Alternate Text

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی فیدڕاڵی بەنیازە ٣٢٠ ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەران بنێرێت.  

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق روونیكردەوە كە حكومەتی فیدڕاڵی بەنیازە ٣٢٠ ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەران بنێرێت، بەڵام لەوانەیە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

شیروان میرزا راشیگەیاند، تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان وەفدی رەوانەی بەغدا نەكردووە، وێرای ئەوەی دوو هەفتە بەسەر پەسەندكردنی یاسای قەرزدا تێپەڕیوە كە فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەنگیان پێنەدا.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، پێویستە حكومەتی هەرێم هەنگاوی نوێ بنێت و وەفدێك رەوانەی بەغدا بكات بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسراوەكان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدایە نزیکەی ٥٠ ڕۆژە لە هەرێم موچەى  فەرمانبەران دابەشنەکراوە و تا ئێستاش ڕوونییە کەی دەست دەکرێت بە دابەشکردنی .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا