دوو گەنجی رفێندراوی کورد بە بڕێک پارە ئازادکران

کوردستان 30/11/2020

Alternate Text

دوای حەوت مانگ لە رفاندنیان دوو گەنجی کورد، لەبەرامبەر بڕی ٤٠هەزار دۆلاردا ئازادکران.

محەمەد فایەق بەڕێوەبەرى پێشووى راگەیاندنى قەزاى خورماتوو رایگەیاندووە، ئەو دوو گەنجە پاسەوانی تاوەری کارەبای سنوری داقوقن لە ٢٦ ئایارى رابردووەوە لە لایەن چەکدارانى داعشەوە رفێندراون.  

ئاشکراشیکردووە، گەنجەکان ناویان دیلان موفق رشید و عیسی تەها ئیسماعیلە و دانیشتووی گوندی ئێنکجەی تاڵەبانن، بەدرێژایی ئەو ماوەیەى رفێندرابوون لە سنورى گوندەکانى سەر بە بە ناحیەى زینانە لەناوچەى داودە سەر بە قەزاى کفرى لە ئەشکەوتدا هێڵراونەتەوە و چەکدارانى داعش سێ ژەمە خواردنیان پێداون و نوێژیان پێکردوون.

هاوکات دواى چەندین جار پەیوەندیکردن بە خانەوادەکانیان لە لایەن ئەو گروپانە بە مەبەستی پێدانی پارە و ئازادکردنیان، کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆی دوێنێ کەسوکاریان بڕى ٤٠هەزار دۆلاریان رادەستى گروپەکە کردووە، ئەوانیش کاتژمێر حەوتى شەو ئازادیان کردوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا