دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه‌ى په‌رله‌مان دواخرا

کوردستان 30/11/2020

Alternate Text

کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی کوردستان تایبەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند، کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی کوردستان تایبەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

روونیشیکردەوە، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نوسراوى ئاماده‌كردووه ‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، تاوه‌كو شاندی دانوستانكارى هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارى حكومه‌تی هه‌رێم، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ببن، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی مووچه‌و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕه‌وشی دارایى.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا