خالید شوانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کوردستان 30/11/2020

Alternate Text

خالید شوانی وەزیری کاروبار و پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغداد، روونکردنەوەیە لەبارەی چەند دەنگۆیەک بڵاوکردەوە.

ئەمشەوی دووشەممە ٣٠ تشرینی دووەم، خالید شوانی وەزیری کاروبار و پەیوەندیەکانی هەرێم لەگەڵ بەغداد رونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند تا ئێستا لەگەڵ بەهمەن کاکە عەبدوڵا دانانیشتووە.

دەقی روونکردنەوەکەی خالید شوانی:

لە هەندێ سایتی ئەلکترۆنی و پەیج وئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتێکان هەواڵێک بەڵاوبۆتەوە بەناوی بەڕێزێک بەناو بەهمەن کاکە عبدالڵە و لە لێدوانەکەیدا ناوی بەندەی هێناوە وگوایە من ووتبێتم سەید عەمار الحکیم پێی راگەیاندووین کە پەرلمانتارێکی کوردی ریشن وەک ئاماژەیەک بۆ بەڕێز ئەحمەدی حاجی رەشید داوای بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستانی کردبێ ، بەم روونکردنەوەیە ئەمەوێ بۆ رای گشتی روونی بکەمەوە کە بەندە هەرگیز لەگەڵ ئەو پەرلمانتارە ( بەهمەن کاکە عبدالڵە ) دانەنشتووم وقسەی دوو بەدووم لەگەڵی نەکردوە وباسی ئەم رووداوەم نەکردوە کە ئەو ئەیگێرێتەوە ، و رێز وتەقدیریشم بۆ کاک ئەحمەدی حاجی رەشید هەیە ، داواکارم هیچ کەس ولایەنێک ناوی ئێمە بەکار نەهێنێت لەململانێ حێزبێکان کە مەبەستیان دەسکەوتی حیزبیە ، کە من خۆم بەرژەوندی میلەتەکەم و نیشتمانەکەم ئەخەمە سەرووی بەرژەوەندی حیزبیەوە .
رێزم قبوڵ بفەرموون .
خالد شوانی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا