محەمەدی حاجی مەحمود: بایدن نا‌هێڵێت دەبابە بەسەر جەستەی پێشمەرگە بڕوات

کوردستان 01/12/2020

Alternate Text

سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان رایگەیاند، جۆ بایدن لە ترەمپ باشترەو ئەو ناهێڵێت لە کەرکوک و ناوچەکانی تر دەبابە بەسەر جەستەی پێشمەرگە بڕوات.

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کورستان لەمەراسیمی بە خاکسپاردنی بەهادین نوری، سکرتێری پێشوی حزبی شیوعی عێراق بە BMC راگەیاند، جۆ بایدن بۆ ئێمەو تەواوی ناوچەکە باشرەو پەیوەندی لەگەڵ کوردیش باشە، ئەوەی ترەمپ بە کوردی کرد بەعسیش هەر ئەوەنەی کرد.

راشیگەیاند، رێکەوتنی بەغداو هەرێم ئاسان نییە و بەغدا لەگەڵ ئێمە رێکناکەوێت و چەندین جار کورد وەفدی ناردووەتە بەغدا، دەبێت کورد خۆی رێک بخاتەوە و لە داهاتی نێوخۆ مووچە بە فەرمانبەران بدرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پێوستە کورد وەفد بنێرێتە بەغدا و ئەمریکا و ڵاتانی ناوچەکەو پێیان بڵێت کە عێراق دەستور جێبەجێ ناکات، ئەگەر ئەوان (بەغدا) کیشەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان هەیە نابێت قووت و موچەی خەڵک ببڕن، کازمی دەسەڵاتی نییەو هەر کات بییانەوێ لای ئەبەن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا