ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى پارتى ڕایگەیاند، تەپڵ
لێدان "بێئەدەبییە" ، دەشڵێت، دەستی یەکێتی و گۆڕان کەشفە و شەرەفمەندییە
لە حکومەت بکشێنەوە و حکومەت بۆ پارتی جێبهێڵن.
عەلى عه‌ونى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى لە
لیدوانێکدا بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "ئه‌و حزبانه له لایه‌ك له
کوردستان لە خه‌مى مووچه دان و له لایه‌كى تریشه‌وه له به‌غدا خه‌ریكن مووچه
ببڕن، هەرگیز ته‌پڵ لێدان و جنیۆ و قسه‌ى ناشیرین كارى كه‌سانى موئه‌دەب نییه، ئه‌وان
وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌پڵ لێ بده‌ن، كه‌واته هه‌ن، ئه‌و ته‌پڵ لێدانه‌یان
ده‌بوو له په‌رله‌مانى عێراق بوایە نه‌ك لە كوردستان. له‌وێ موچه ده‌بڕن و لێره‌ش
سینگیان دەردەپەڕێنن”.
سەرکردایەتییەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشكرد، "ناكرێت بۆ خۆت شه‌ڕى پۆست و پاره بكه‌یت،
له‌و لاشه‌وه دژى حكومه‌ت بیت، ئه‌گه‌ر وایه منیش داواى موچه‌ت لێ ده‌كه‌م،
چونكه تۆش له حكومه‌تداى، یان ئه‌گه‌ر پێیان وایه ئه‌م حكومه‌ته ته‌نیا هى
پارتییه، ئه‌وه شه‌رەفمه‌ندییه له حكومه‌ت بكشێنه‌وه و حكومه‌ته‌كه ته‌نیا بۆ
پارتى به‌جێبێڵن، ئێمه وه‌ك پارتى ته‌حه‌مولى به‌رپرسیاره‌تى ده‌كه‌ین، وه‌ك له
پێشتریش كردوومانه، ئه‌ى بۆ ناچن باس له ده‌روازه‌كانى سلێمانى بكه‌ن، كه به‌ئاشكرا
باس له کەلوپەلە به‌سه‌رچووه‌كان و كاره قاچاخەكان ده‌كرێ”. عەلی عەونی وادەڵێت."
عەلی عەونی دەشڵێت ، "ئه‌وان وا ده‌زانن
به‌م كارانه خه‌ڵك زیاتر لێیان تێ ده‌گات، سه‌رۆكى حكومه‌ت پێشتر ئاماژه‌ى پێ
داوه، كه (خه‌ڵك ئه‌وانیشى دیوه و ئێمه‌شى دیوه)، ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن موزایه‌ده‌كردنه،
چونکە هه‌ڵبژاردن نزیكه، هیچیان به‌غدایان له‌بیر نییه و ڕه‌خنه‌یان تەنیا له
كوردستانه، به‌داخه‌وه ئه‌وان كه‌وچكیان له گیرفاندایه و نازانن ماڵى شایی له
كوێیه".
جەختیشیکردووەتەوە، "ئه‌وه‌ى له لایه‌ن
موزایه‌ده‌چییه‌كان ڕوو ده‌دات، بێ ڕێزیكردنە بە پیرۆزییه‌كانى وڵات، ده‌بێت میلله‌ت پارێزگاریى له ده‌ستكه‌وته پیرۆزه‌كانى
وڵاته‌كه‌ى بكات، له هه‌ڵبژاردنى داهاتووشدا میلله‌ت ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات
و وا به‌ئاسانى له‌سه‌ریان تێناپه‌ڕێت، كه په‌رله‌مان بكه‌نه جێگاى ڕه‌فتارى
منداڵان و موراهیقانه، له‌داهاتوودا دیار ده‌بێت كێ خاوه‌نى ئه‌م كیانه‌یه و كێش
حازرخۆری بەر سێبەر."
ئەمەش
لە دوای ئەوە دێت، لە دانیشتنى دوێنێدا گرژى دروستبوو و بەشێک لە پەرلەمانتاران
تەپڵیان بە مێزەکانیان لێدا و ناڕەزاییان دەربڕی و داوانکرد دانیشتن بۆ پرسی موچە بەڕێوەبچێت، نەوەک پرسی دیکە، لەنێو ئەو پەرلەمانتارانەشدا
بەشێکیان لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان بوون.