راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمەوە

کوردستان 05/12/2020

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندییەکی لە هەرێم نییە و هیچ هاوڵاتییەکیشی لێرە نییە.

ئەمڕۆ شەممە، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک ( جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئيمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان) . بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری تریش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درا بێت رەت دەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە.

د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا