چەند نیشانەیەک بۆ ئەوەی شوتییەکی چاک هەڵبژێریت

هەمەرەنگ 05/12/2020

Alternate Text

شوتی یەکێکە لە میوە هاوینەکان کە بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە و زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن.

بەڵام زۆرکەس ناتوانن شوتییەکی ناو سووری شیرین هەڵبژێرن و لەکاتی کڕینیدا بەهەڵەدا دەچن، ماڵپەڕی "ڕوسیا تودەی" ئاماژەی بە کۆمەڵێك نیشانە کردووە  بۆ هەڵبژاردنی شوتییەکی شیرین و سوور،  بەمجۆرە:

١. ئەو شوتییانەی کە سوور و شیرینن پەڵەی زەرد یان پرتەقاڵی لەسەریان دەرکەوتووە.

٢. هەندێك خاڵی قاوەیی لەسەرە کە دەریدەخات هەنگ چەند جارێك شیلەی لە گوڵەکەی مژیوە.

٣. ئەو شوتیانەی شێوەیان زیاتر خڕە ئەوانە شیرینترن لەوانەی هێلکەیین و گەورەن.

٤. بكێشە بە شووتییەکەدا، ئەگەر دەنگدانەوەی هەبوو ئەوا بزانە شیرینە.

٥. شوێنی لێکردنەوەی شووتییەکە، بەشێکی بچوک تەرزی پێوەی ماوە، دەبێت وشك و ڕەق بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا