چەند وڵاتێک لە ئێستادا چوونەتە نێو ساڵی 2021 ،
لەوانە، دوورگەکانی ساموا لە زەریای هێمن، تۆنگا و دوورگەی کریسمس/کیریباتی، کە
کاژێر 13:00 بە کاتی هەولێر چوونە نێو ساڵی نوێوە.
هەروەها نیوزیلاند کاژێر
13:15 خولەک بە کاتی هەولێر پێشوازیی لە ساڵی نوێ کرد، ئوسترالیاش کاژێر 16:00.
ژاپۆن و کۆریای باشووریش
کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر ماڵئاواییان لە ساڵی 2020 کرد و چوونە نێو ساڵی 2021،
چین و فیلیپینیش کاژێر 19:00 ساڵی 2020یان بەجێهێشت. لە شاری ووهانی لە چین کە بە
سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت، پێشوازی لە ساڵی نوێ کرا و بەشێک لە
هاووڵاتییانی شارەکە بەشدارییان لە ئاهەنگەکاندا کرد.