کەرکوک.. ٣٠ کەس لە کاتی ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵی نوێدا برینداربوون

کوردستان 01/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، لە کاتی ئاهەنگگێڕانی شەوی سەری ساڵ، ٣٠ کەس بەهۆی تەقاندنی یاری ئاگرینەکانەوە برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی، ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢١، نەبیل حەمدی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، شەوی رابردوو ٣٠ کەس بەهۆی ئاهەنگگێڕان و تەقاندنی یاری ئاگرینەکان بەشێوەیەکی ناتەندروست برینداربوونە، تەنها چوار کەسیان پێویستیان بە چارەسەری ورد هەبووە و گواسترانەوە نەخۆشخانە.
هاوکات، بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC شەوی رابردوو بەهۆی دروستبوونی پشێوی لە کاتی ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵدا، ژمارەیەک هاوڵاتی بە سوکی برینداربوون، بەشێکیشیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
شایەنی باسە، شەوی رابردوو بەهەمان شێوە لە کاتی ئاهەنگگێڕانی شەوی سەری ساڵدا، لە هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێریش ئاڵۆزی دروست بوو، لە ئەنجامدا چەند کەسێک بە سوکی برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا