درەنگانی شەوی رابردوو منداڵێکی تازەلەدایکبوو لە قەزای سەیدسادق دۆزرایەوە.
شەوی رابردوو شەممە، منداڵێکی تازە لەدایکبوو، لەلایەن پۆلیسی سەیدسادقەوە، دۆزرایەوە ورەوانەی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا تەندروستی منداڵەکە جێگیرە و لە نەخۆشخانە هێڵراوەتەوە.
لەساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان پێنج حاڵەتی دۆزینەوەی منداڵی ساوا تۆمارکراوە و لە ساڵی نوێشدا ئەمە یەکەم حاڵەتە تۆماردەکرێت.