نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر گەشتیارە عەرەبەکان

کوردستان 03/01/2021

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە کە شەوی سەری ساڵ هێرشیان کردە سەر گەشتیارە عەرەبەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، لە شەوی ساڵی نوێ ئاژاوەیەك لە پێش (فامیلی مۆڵ) لە شاری هەولێر دروست بوو و چەند كەسێك هێرشیان كردبووە سەر گەشتیاران و سەردانیكارانی ئەو شوێنە و زیانیان بە چەند پاس و ئۆتۆمبێلێك گەیاندبوو، بۆیە لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس رێكاری یاساییان لە بەرامبەردا گیرایە بەر و (16) تۆمەتبار بەو هۆیەوە دەستگیر كران.

روونیشیکردەوە بەپێی ماددەكانی (477) و (413) لە یاسای سزادان، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

داوایشیکردووە،هەر كەسێك زیانی بەركەوتووە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بكات تاوەكو رێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا