وێنە.. "نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا هیچ توشبووەیەکی تێدا نەماوە"

کوردستان 03/01/2021

Alternate Text

پزیشکی پسپۆڕ و سەرپەرشتیاری تیمی چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بە کۆرۆنا هیچ نەخۆشێکى کۆرۆنای لێنەماوە.

دکتۆر هێرش حەیدەر، پزیشکی پسپۆڕ و سەرپەرشتیاری تیمی چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی شەهید تاهیر علی والی بەگ کە یەکەم نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا بوو لە سلێمانی. لێرەوە لەگەڵ ستافێکی ماندوو نەناس هەر لە تۆمار کردنی یەکەمین حاڵەتی توش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژانە بەردەوام لە خزمەتی نەخۆشەکاندا بووین، سوپاس بۆ خودا ئێستا هیچ نەخۆشێکی توش بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم نەخۆشخانەیەدا بوونی نیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە  ماوەى دوو هەفتەیە ڕێژەى توشبوون و گیانلەدەستدان لە هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا