هەولێر.. چوار کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

کوردستان 05/01/2021

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێل لە گەڕەكی ئازادی، دەستیان بە لێكۆڵینە کرد و چوار کەسیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوێکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (ئۆمێگا) ژمارە (فحص نینوی) لە گەڕەكی ئازادی، راستەوخۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان چوار تۆمەتبار بە ناوەكانی (ع.ع.ع) و (س.س.س) و (خ.ص.ش) و (س.م.ح)، بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیر بكەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیرا بەسەر چوار دەمانچە و بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دەستگیرکراوەکان بە تاوانەكەیانداناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (446) و (14)ی هۆشبەرەكان، راِگیران و ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا گیرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا