عێراق.. پارەی تەواو بۆ بەشە خۆراکی ئەمساڵ تەرخانکراوە

کوردستان 06/01/2021

Alternate Text

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ٦٤٨ ملیار دینار لە بودجەی ئەمساڵ تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی بەشە خۆراکی مانگانە.

محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاند،"بڕی ٦٤٨ ملیار لە بودجەی ئەمساڵدا تەرخانکراوە بۆ کڕینی شەکر و رۆنی زەیت و برج و ئارد".

ناوبراو ئەوەشی وتووە، بۆ کڕینی شەکر و زەیت و برنجی ساڵی رابردوو پێویستیان بە کات بووە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست بۆ کڕینیان و ئەمساڵ ئەو کارە ئەنجامدەدرێت.

محەمەد حەنون دەشڵێت، ئەوەی پار ڕوویدا بەهۆی دابینەکردنی بودجەوەبووە  بەڵام ئەمساڵ هیوادارن بە شێوەیەکی گونجاو بڕی پارەی پێویست بگاتە دەستیان و بە بەردەوامی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان دابەشبکەن".

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ڕابردوودا حکومەتى تەنها  بەشەخۆراکی دوو مانگی لەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا