تەندروستی هەرێم لەگەڵ ڤایزەر کۆبووەوە

کوردستان 07/01/2021

Alternate Text

ئەمرۆ، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر کۆبووەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە ٧ی کانوونی دووەم، بە سەرپەرشتی دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەڵمانی بۆ بەرهەمێنانی ڤاکسینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی دابین کردنی ڤاکسین بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن لیژنەی باڵای پسپۆری راوێژکاری بەڕێوەچوو.

پێشتریش وا راگەیەندرابوو هەرکاتێک حکومەتی ناوەندی بڕی پێویستی لە ڤاکسینی پێگەیشت ئەوا پشکی هەرێم لە بەشە ڤاکیسنەکە دەنێریت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا