حکومەتی هەرێم زانیاری لەبارەی مووچەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکرادەکات

کوردستان 09/01/2021

Alternate Text

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئامار و داتاکانی تایبەت بەدابەشکردن و بڕینی مووچە لە ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لەساڵی ٢٠٢٠دا حکومەت هەشت مووچەی دابەشکردووە و مووچەی چوار مانگیش دابەشنەکراوە.

هاوکات ئاشکراشیکردووە، لە مانگەکانی (5-6-7-10-11-12) حکومەتی فیدراڵی هیچ بڕە پارەیەکی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان نەناردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە بە درێژایی ساڵی رابردوو حکومەت بڕی، شەش تریلیۆن و ٥٠٥ ملیار و ٩٨٨ ملیۆن و ٣٠٧هەزار و ١٧٦ دیناری عێراقی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی دابینکردوەو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا