داواكاری گشتی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له ڕۆژی ڕووداوه‌كانی كۆنگرێس هه‌وڵی تیرۆركردنی نانسی پیلوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا دراوه.
داواكاری گشتی فیدڕاڵی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له ڕۆژی ڕووداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆنگرێس پیاوێكیان له نزیك ڕووداوه‌كه ده‌ستگیركردووه كه چه‌ند كاتژمێرێك بووه له‌نزیك بینای كاپیتاڵ له ئوتۆمبێلێكدا وه‌ستاوه و 11 بۆمب و چه‌كێك و سه‌دان فیشه‌كی پێبووه.
داواكاری گشتی باسی له‌وه‌ش كردووه، تاوان باره‌كه له ئه‌لابا وه هاتووه و دانی به‌وه‌داناوه كه ویستوویه‌تی نانسی پیلوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكوژێت به‌هۆی ئه‌وه ڕكابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی دۆناڵد تره‌مپ بووه.