کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگ بە دوورخستنەوەی ترەمپ دەدات

جیهان 11/01/2021

Alternate Text

نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت بەم نزیکانە لەسەرکارلادانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکەنە دەنگدانەوە.

نانسی پیلۆسی لە نامەیەکدا کە بۆ کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکای ناردووە، رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە یان سێشەممە، کەنارگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ دەخەینە دەنگدانەوە و مایک پێنسی جێگریی جێگەی بگرێتەوە.

ئەم پێشنیارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەهۆی ترسیانە لە ئەنجامدانی هەڵەیەک لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە لەم ١٠ رۆژەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کە ماویەتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا