بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رەتیدەکاتەوە ٥٠٠ ڤاکسینی ئەنفلۆنزا لە نەخۆشخانەکاندا دیارنەمابن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بابەتێک لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کە گوایە (٥٠٠) ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا دیارنەماوە، بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە (١٥٠) ڤاکسینی ئەنفلۆنزا لە یەکێک لە بنکە تەندروستیەکان بە دەر لە ڕێنمایی لە دەرەوەی بنکەکە بەکارهاتووە.
روونیشیکردووەتەوە، لیژنەی لێکۆڵێنەوە پێکهێندراوە و کەسانی کەمتەرخەم سزایی یاسایی دەدرێن.