لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دەستبەکاربوونی جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا، رێککارە ئەمنییەکان توندتر دەبنەوە و ژمارەیەکی زۆریش لە پاسەوانانی نیشتیمانی رەوانەی کۆنگرێستی ئەمریکا کراون.
لە شەوی رابردووەوە، ژمارەیەکی زۆر پاسەوانانی نیشتمانی ڕەوانەی کۆنگرێس کراون بۆ مسۆگردنی ئاسایشی بیناکە و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەو شێوەیەی هەفتەی ڕابردوو کە بە دەیان کەسی گێرەشێوێن هورژمیان برد بۆ ناو بینای کۆنگرێس و لە ئاکامدا زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
پاسەوانانی نیشتمانی هێزێکە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ویلایەتەکانە و بە فەرمانی وەزارەتی بەرگری کاردەکات.