پۆلیسی سلێمانی هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانی پۆلیس به‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی دادگایان ده‌كه‌نه‌وه.
پۆلیسی سلێمانی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا ئافره‌تێكی ده‌روون نه‌خۆش پێویستی به‌هاوكاری بوو ده‌ستبه‌جی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سلێمانی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سه‌رای ڕاسپارد و دوای دۆزینه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه به‌بڕیاری دادوه‌ر و هاوكاری به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی نه‌خۆشه‌كه گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان.
هاوكات له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌شكراوه، چه‌ند كه‌سێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌م كاره‌ی پۆلیسیان كردووه به‌ده‌ستكه‌وتی خۆیان و له‌ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته ڕووبه‌ڕووی دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه.