بڕیار لە چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت

کوردستان 13/01/2021

Alternate Text

وا بڕیارە ئەمڕۆ، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی کانوونی دووەم،فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان و چەند پرسێکی دیکە.

یەکێکی دیکە لە پرسەکان پێشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا رێکخستنەوەی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە دەروازە سنوریەکان پێشکەشدەکرێت تاوتوێدەکرێت.

هەروەها وا بڕیارە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راپۆرتی تایبەت بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا