لەسەرکار لابردنی ترەمپ پەسەندکرا

جیهان 13/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ، لەسەکار لابردنی دۆناڵد ترەمپ پەسەندکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی کانوونی دووەم، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ٢٢٣ دەنگ بەرامبەر بە ٢٠٥ دەنگی ناڕازی، لەسەرکار لابردنی دۆناڵد تڕەمپ-ی پەسەندکرد.

هەر بۆ ئەو مەبەستەش نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی مایک پێنسی جێگری ترەمپی کردووە کە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران کۆبێتەوە بۆ بەکارهێنانی ماددەی ٢٥ی لەسەرکار لابردنی سەرۆک. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە پێنس دەنگی زۆرینەی کابینەکەی ترەمپ بەدەستبهێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رەتیکردبووەوە کە ماددەی ٢٥ بەکاربهێنێت، بەڵام نانسی پێلۆسی لەرێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە یاساکەی سەپاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا