تەنها رێگە بە کەناڵی کوردستان ٢٤درا رووماڵی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا بکات

کوردستان 13/01/2021

Alternate Text

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە شاری هەولێر دەستیپێکرد، بەڵام تەنها رێگە بە چەند دەزگایەکی راگەیاندن درا رووماڵی بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC، لە کۆبوونەوەکەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا کە لە شاری هەولێر دەستیپێکرد، تەنها رێگە بە کەناڵی کوردستان ٢٤ W سایتی باس نیوز و سایتی وشە کە نزیکن لەیەکەوە رووماڵی کۆبوونەوەکە بکەن.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا تایبەتە بە بڕیاردان لە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا