قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ھەڤاڵ و ھاوڕێی بەڕێزم دكتۆرە جوان ئیحسان، لەماوەی كاركردنتان وەك سەرۆكی فراكسیۆنی
یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەزموونێكی نایابتان پێشكەش كرد.
ئەمڕۆ پێنچشەممە، ١٤ی
کانوونی دووەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا کە
ئاڕاستەی جوان ئیحسان، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراقی کردووە، دەڵێت،" روونە کە چ رۆڵێكی گرنگتان بینیوە لەڕاگرتنی ھاوسەنگی و چۆنییەتی
مامەڵەكردن لەگەڵ پرسە چارەنووسسازەکان و بەرگریكردن لە مافەكانی
کۆمەڵانی خەڵکی كوردستان لە بەغدا".
قوباد تاڵەبانی پەیامیکی ئاڕاستەی جوان ئیحسان، سەرۆکی پێشووی
فراکسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق کرد و ئەمەش دەقەکەیەتی:
ھەڤاڵ و ھاوڕێی بەڕێزم
دكتۆرە جوان ئیحسان لەماوەی كاركردنتان وەك سەرۆكی فراكسیۆنی
یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەزموونێكی نایابتان پێشكەش كرد.
روونە کە چ رۆڵێكی گرنگتان بینیوە لەڕاگرتنی ھاوسەنگی و چۆنییەتی مامەڵەكردن
لەگەڵ پرسە چارەنووسسازەکان و بەرگریكردن لە مافەكانی کۆمەڵانی خەڵکی
كوردستان لە بەغدا.
جەنابت نموونەیەکی جوانی پەرلەمانتاری و
دیپلۆماسییەتت نیشانداوە و لە هەر کوێیەک بوویت رێزی یار و نەیارت بەدەست هێناوە.
دڵنیام چۆن لە رابردوودا وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی سەرکەوتوو بوویت، لە
داهاتووشدا هەر سەرکەوتوو دەبیت و لە ھەر پلە و پۆستێکدا بیت بۆ خزمەت و چاکەی
گشتی بەکاریدەھێنیت.
لەگەڵ رێزی بێپایانم
برات
قوباد تاڵەبانی.