هەرێم.. کۆرۆنا بووە هۆی مردنی سێ کەسی دیکە

کوردستان 15/01/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی پشکنینەکانی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە تێیدا سێ حاڵەتی مردن بەهۆی کۆرۆنا لە هەرێم راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئەو ئامارانەش سێ حاڵەتی مردن بەهۆی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٨٧ کەسیش توشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
هاوکات، ٩٦٥ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکە لە لەشیاند نەماوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا