بەگوێرەی زانیاریەکان، پۆلیسی هەولێر توانیویەتی تەقەکەرانی سەر سەروپێخانەکەی هەولێر دەستگیربکەن و چاوەڕوان دەکرێت کەمێکی دیکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زانیارییەکان رابگەیەندرێن.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو چەند کەسێک دەچنە سەروپێخانەیەک لە هەولێر، بەڵام پێیان دەوترێت کە خواردن نەماوە، هەر بۆیە لەگەڵ کارمەندان و خاوەن سەروپێخانەکە دەیکەنە شەڕ و ئاڵۆزی و تا لە دواجاردا دەستڕیژی گوللە بەسەر سەروپێخانەکدا دەکەن، کە بە هۆیەوە زەرەرێکی زۆر بەر شوێنەکە کەوتووە و دوو کە کارمەندانی سەروپێخانەکە برینداربوون.
ئەمڕۆ دوای چەند کاتژمێرێک بەسەر رووداوەکەدا، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کە چوار کەسیان دەستگیرکردووە و لە پشت رووداوەکەوە بوون.