بەگوێرەی پسپۆڕێکی بواری کەشناسی، لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سادق عەتیە، پسپۆڕی کەشناسی عێراق و ئەندام لیژنەی کەشناسی جیهانیی، لە پەڕەی فەرمی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوودا شەپۆلێکی بەفربارین روو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
هەروەها راشیگەیاند، بەهۆی ئەم شەپۆلەوە پلەکانی گەرما لە رۆژی سێشەممە دەست بە دابەزین بۆ ژێر سفری سەدی دەکەن.