کچە راگەیاندنکارێکی کورد دەستگیرکرا

کوردستان 17/01/2021

Alternate Text

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن" بە هونەرمەند کەریم کابان و بە بڕیاری دادوەر، "هێلین ئاوات" کچە راگەیاندنکاری کورد دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧ی کانوونی دووەم، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە BMC رایگەیاند، بەهۆی سکاڵایەکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ "هێلین ئاوات" خانمە مۆدێل و راگەیاندنکاری کورد دەرچوو، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا ناوبراو ئەمڕۆ لە لایەن بنکەی پۆلیسی سەراوە دەستگیرکرا.
ناوبراو راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیرکراوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ژمارەیەک هونەرمەند و کەسایەتی شاری سلێمانی بە بیانووی "سوکایەتیکردن" لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵاتییەکانەوە بە هونەرمەندی کۆچکردوو کەریم کابان کردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا