غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ساڵ و نیوێك ده‌بێت هیچ ئیلتزامێكیان به خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و به‌جڤاتی گشتی و نیشتیمانییه‌وه نه‌ماوه،بۆیەش فراکسیۆنەکە جێناهێڵن کەسی تێدا نەماوە فراکسیۆنەکەی بەسەردا بەجێبهێڵن.
غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاندووە، پێنج پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان کە بەشداری هاوپەیمانێتی هیوامان کردووە ساڵ و نیوێك ده‌بێت هیچ ئیلتزامێكمان به خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و به‌جڤاتی گشتی و نیشتیمانییه‌وه نه‌ماوه‌و ڕه‌ئی خانه‌ی ڕاپەڕاندن و جڤاتیش هیچ گرنگ نییه به‌لامانه‌وه هه‌ر بڕیارێك ده‌ده‌ن بۆ خۆیانی ده‌ده‌ن.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە، نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت گروپێكمان هه‌یه ناومان نابوو گروپی١٥، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی گروپ بوو نه‌مانده‌توانی تۆماری بكه‌ین له‌ناو په‌رله‌مان وه‌كو فراكسیۆنێكی ڕه‌سمی له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵماندا ناوه‌كه‌ی بگۆڕین و بیكه‌ین به‌هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی.
جەختیلەوەشکردووەتەوە، به‌نوسراوی ڕه‌سمی داوامان له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد بكشێته‌وه له‌حكومه‌ت ئه‌گه‌رنا ئێمه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆمان هه‌ڵده‌پسێرین له‌گه‌ڵ شوێنه فه‌رمییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌جڤات و خانه‌ی ڕاپه‌راندن و ئه‌وانه‌یه، له‌وكاته‌وه ئێمه هیچ ئیلتزامێكمان نه‌كردووه به‌ئه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی كه‌هه‌بووه بۆچوونی خۆمان هه‌بووه ئێمه ناوی فراكسیۆنه‌كه‌مان هه‌ڵگرتووه هه‌ر پێنجمان له‌وێن چونكه كه‌سی ترمان نییه بۆچونی جیاوازی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی بۆ به‌جێبهێڵین.