وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کۆبوونەوە

کوردستان 18/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی کانوونی دووەم، بە سەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوەچوو. بۆ تاوتوێکردنی پرسە هاوبەشەکان.

لە سەرەتادا، وەزیرى خوێندنى باڵا وتی"تێگەیشتنى تەواومان بۆ گرفتەکانى هەردو کەرتى پەروەردەو خوێندنى باڵا لە کوردستان هەیە، بۆیە هەردو وەزارەت بەیەکەوە دەتوانن باشتر لە بارودۆخە تێبگەن".

دواتر ئالان حەمە سەعیدا، وەزیری پەروەردەی هەرێم راگەیاند"پێویستمان بەڕەخساندنى ژینگەیەکى گونجاوى زانستى هەیە بۆ فێرخوازان بۆ ئەوەى بتوانن لە کەشێکى ئارام و پرۆسەى خوێندن تەواو بکەن".

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێکەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی هاوبەش لە مانگی شوباتی داهاتوودا بۆ تاوتوێکردنی زانستی پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وەزارەت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا