وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، هیچ یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیان له شوقه‌كانی كه‌نه‌كه‌وه به نایاسایی دابه‌شنه‌كردووه.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌رێم، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی كه‌نده‌كه‌وه‌ی سلێمانی ته‌نها دوو یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون چۆڵبوون كه به‌خشراون به‌دوو خێزانی شایسته و كه‌مده‌رامه‌ت له چوارچێوه‌ی ڕێنمایی و مه‌رجه‌كانی به‌خشینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێوون.
هاوكات باسی له‌وه‌شكردووه، دوای ئه‌وه‌ی به نوسراوی فه‌رمی بارودۆخی ئه‌و دوو خێزانه‌مان له‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه به‌رزكردووه‌ته‌وه و دوای ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی و به‌پێی ڕێنمایی ژماره یه‌كی ساڵی 2012 و یاسای ژماره 16ی ساڵی 2011و یاسای ژماره 7ی ساڵی 2008 به‌خشراوه به‌و دوو خێزانه.
له كۆتایدا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه جه‌ختیله‌وه‌كردووه‌ته‌وه، له ئێستادا نۆ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له شوقه‌كانی كه‌نه‌كه‌وه داگیركراوه كه كاتی خۆی به‌خشراوه به‌چه‌ند خێزانێك كه شایسته نه‌بوون و چه‌ندین جار لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا چۆڵیان نه‌كردووه.