هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات سەردانی ئەم شوێنە نەکەن

کوردستان 20/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتوجۆی سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی بارینی بەفرەوە ڕێگای سەرەکی تونێلی پێشڕەو لە دیوی سیتەک شیاو نییە بۆ شۆفێریکردن و بە سەردانیکردنی ئەو ناوچەیە ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسیییەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایدەکات، لە ڕێگای سەرەکی تونێلی پێشڕەو لە دیوی سیتەک بەهۆی بارینی بەفرەوە بۆ شۆفێریکردن شیاو نیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، "داوا لەشۆفێران دەکەین ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسیەوە و ھاتوچۆکردن بۆ سنوری شارباژێر راگرن ".
ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە شاری سلێمانی کرد، هەرچەندە بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان روو لە ناوچە شاخاوییەکانی شارەکە دەکەن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا دەکات شۆفێران سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن و ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا