کچەکەی قاسم سولەیمانی پەیامێکی ئاراستەی ترەمپ دەکات

جیهان 21/01/2021

Alternate Text

زەینەب قاسم سولەیمانی پەیامێک ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات و دەڵێت، تۆ شکستت هێنا، هەمیشە لە ترسدا دەژیت.

زەینەب قاسم سولەیمانی، کچی فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی پاسداران، لە پەیامێکدا لە تویتەر کە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپی کردووە نووسیویەتی، بۆ ئەوەی خەڵکی بە پاڵەوان سەیرت بکەن، باوکمت کوشت لە کاتێکدا ئەو شەڕی دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە دەکرد.

زەینەب لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، تۆ شکستت هێنا، پەراوێزخرای و شکێنرای و وەک پاڵەوان سەیرت ناکرێت، بەردەوام بە ترس لە دوژمنەوە دەژی.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ماوە بەسەرچووی ئەمریکا کورسی دەسەڵاتی بۆ جۆ بایدینی هەڵبژێردراوی دیموکراتەکانی وڵاتەکە بەجێهێشت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا