سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بایدن دەکەن

کوردستان 21/01/2021

Alternate Text

دوای سوێند خواردنی یاسایی جۆ بایدن، زۆرێک لە سەرکردەکانی جیهانی پەیامی پیرۆزباییان ئاڕاستەی کرد کە لەنێویاندا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو.

لە تویتێکدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند" بەناوی هەرێمی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک جۆ بایدن و جێگرەکەی کامالا هاریس دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربونی مێژوییانەوە. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە سەرکردایەتیکردنی گەلی ئەمریکا و بەهیوام کار لەگەڵ هاوڕێکانمان لە ئیدارەی نوێ بکەین.

لەهەمانکاتدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا لە تویتەر رایگەیاند" گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک جۆ بایدن و جێگرەکەی کاماڵا هاریس دەکەم. بەهیوام لەنزیکەوە کارتان لەگەڵ بکەم بۆ بەهێزکردنی هاوپەیمانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و گەڕاندنەوەی دڵنیایی بۆ هەرێمەکە".

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە ٢٠ی کانوونی دووەم. جۆ بایدن سوێندی یاسایی خوارد و بووە ٤٦هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا