پێویستە هەموولا یەكدەنگ بین و ناكۆكییەكانمان وەلا بنێین

کوردستان 21/01/2021

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، ئەم تاوانەی ئەمڕۆ كە ناوبەناو دووبارە دەبنەوە، بەڵگەن لەسەر ئەوەی تیرۆر هەر ماوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە تیرۆرستییەکانی بەیانی ئەمڕۆی بەغداد بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەتوندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەین كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەبەغدا، ژمارەیەك خەڵكی سڤیلی كردە ئامانج و بوو بەهۆی شەهیدكردن و برینداركردنی كۆمەڵێك هاوڵاتی.
ئەم تاوانەی ئەمڕۆ كە ناوبەناو دووبارە دەبنەوە، بەڵگەن لەسەر ئەوەی تیرۆر هەر ماوە، ئەوەشمان بیر دەخاتەوە كە پێویستە هەموولا یەكدەنگ بین و هەوڵەكانمان یەك بخەین و ناكۆكییەكانمان وەلا بنێین، لەپێناو سەركەوتن بەسەریدا و ڕیشەكێشكردنی، تا هەموو عێراقییەكان هەست بەئارامی بكەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا