دووان له قوربانیا‌نی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غداد كوردبوونە و دانیشتووی شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بوون.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاندووه، دووان له قوربانیا‌نی تەقینەوەکانی ئه‌مڕۆی به‌غداد كوردن و یه‌كێكیان بازرگانێكی له دایكبووی ساڵی 1974 بووه و دانیشتوی شاری دهۆك بووه، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان دانیشتووی شاری هه‌ولێر بوو.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه لە ناوچه‌كانی گۆڕەپانی ته‌یران و باب شێخیان له شاری به‌غداد روویاندا و نزیكه‌ی 150 قوربانی لێكه‌وته‌وه.