به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم نزمترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌مساڵی له ناوچه‌یه‌كی پارێزگای هه‌ولێر تۆماركرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نزمترین پله‌ی گه‌رمای وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵیان له ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر تۆماركردووه كه شه‌ش پله‌ی ژێر سفربووه كه له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم نزمتره.