بێژەرێکی ناودار کۆچی دوایی کرد

هەمەرەنگ 23/01/2021

Alternate Text

کەسوکاری لاری کینگ، بێژەری ناوداری ئەمریکی گیان لەدەستدانی ئەو میدیاکارە جیهانییەیان دووپاتکردەوە، کە ماوەیەکی زۆرە بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی کانوونی دووەم، کەسوکاری لاری کینگ، مردنی بێژەری ناوداری کەناڵی ORA TV ئەمریکییان لە تەمەنی ٨٨ ساڵی راگەیاند، کە ساڵانێکی زۆرە بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند و ماوەیەک بەر لە ئێستاش تووشی کۆرۆنا بوو.
هاوکات، کەناڵی ORT TV پرسەنامەی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری کینگ  کرد و ستایشی رۆڵ و دەستکەوتەکانی ئەو میداکارەیانکرد، کە زیاتر لە ٦٠ ساڵ لە بوارەکەدا کاری کردووە و تێیدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ زۆربەی کەسە ناودارەکانی جیهان کردووە، تەنانەت سەرۆکانی ئەمریکا و ڵاتانی دیکەش.
پێشتریش چەندین جار بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کینگ رەوانەی نەخۆشخانە کرا و خرایە ژێر چاودێری وردی پزیشکییەوە.
شایەنی باسە، چوار رۆژ بەر لە ئێستا و بە دیاریکراوی لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، سامی حەداد، پێشکەشکاری کەناڵی ئەلجەزیرەش کۆچی دوایی کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا