هەرێم.. دوو بەرپرسی حکومی بە تۆمەتی "ساختەکاریکردن" دەستگیرکران

کوردستان 24/01/2021

Alternate Text

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، هەریەکە لە بەڕێوەبەری دەروازەی سنوری پەوێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری "ساختەکاری" دەستگیرکران.
عەلی قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە BMC راگەیاند، بە فەرمانی دادگای قۆرەتوو هەریەکە لە عەلی تۆفیق، بەڕێوەبەری دەروازەی سنوری پەروێزخان و حسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان بە پێی ماددەی ١٩٤ی یاسای سزادانی عێراقی بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری "ساختەرکاری" دەستگیرکران.
ناوبراو راشیگەیاند، لە ئێستادا ئەو دوو تۆمەتبارە راگیراون و سەرجەم رێکارە یاساییەکانیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

شایەنی باسە، رۆژی ١٩ی ئەم مانگە لەلایەن دادگای قۆرەتووەوە لە قەزای خانەقین، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە بەڕێوەبەری دەروازەی سنوریی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان دەرچوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا