وەزارەتی تەندروستی هەرێم نوێترین ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی شوبات، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە:"لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا ٦٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە".
هەر بە گوێرەی ئامارەکە١١١کەس چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.