لیژنەکانی قائیمقامیەتی
سلێمانی بەهۆی فێڵکردن و گۆڕینی بەرواری بەرهەمهێنان دەستیان بەسەر زیاتر لە پێنج
تۆن خورمادا گرت.
بێوهی ئهحمهد، سهرۆكی
لیژنهی چواری قائیمقامیهتی سلێمانی رایگهیاند :" لە کۆگایەکی گەڕەکی کانی با
بەهۆی فێڵکردن و گۆڕینی بەرواری بەرهەمهێنان لیژنەکانی سەر بە قائیمقامیەتی
سلێمانی دەستیان بەسەر زیاتر لە پێنج تۆن خورمادا گرتووە".
ناوبراو راشیگەیاندووە:"
خاوەنی خورماکە بانیازبووە لە ٥-٢-٢٠٢١ کەوە بەروارەکەی بۆ ١-١٢-٢٠٢١ درێژبکاتەوە
و لەبازاڕدا ساغی بکاتەوە.
هاوکات
باسلەوەسکراوە:'" لە قاتعی ٨١ی عەلوەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی دیکە لە
خورمای هاوشێوەدا لەلایەن لیژنەکانی سەر بە قائیمقامیەتی چەمچەماڵەوە گیراو
سەرجەم خورما نەشیاوەکانیش بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەکانیان رووبەڕووی یاسا
دەکرێنەوە".