لە ڕوونکردنەوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی
هەرێمی کوردستان هاتووە "ماوەی چەند ڕۆژێکە لە میدیاکانەوە هەواڵی دەرکردنی
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسانی دەروازەی پەروێزخان و گومرک بە مەبەست
بڵادەکرێتەوە، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەک ئاگادار بکەینەوە کە فەرمانبەر و
بەرپرسانی دەروازە و گومرک کاری خۆیان بە پێی یاسا و ڕێنمایەکان ئەنجام دەدەن و
ئەم بابەتە هیچ لێکدانەوەی دیکە هەڵناگرێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم
پرسە دەرئەنجامی پابەندی تەواوەتی بەڕێوەبەرانە بە فەرمانی وەزارەتمان و لە
داهاتوودا ڕوونکردنەوە و وردەکاری زیاتر دەخەینە ڕوو.
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری
هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە کە لە کۆتایی مانگی ڕابردوو بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، هەریەک لە "عەلی تۆفێق بەڕێوەبەری دەروازەی
پەروێزخان و حسێن ئەحمەد بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان" لەسەر چەند دۆسییەیەکی
تایبەت بە خاڵە سنوورییەکان بەپێی ماددەی ١٩٤ لە یاسای گومرکی عێراقی دەستگیر
کراون.