وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای کەسنەزان-هەولێر ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و لە ئاکامدا چەند کەسێک دەشێلێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٢ی شوباتی ٢٠٢١،فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند:" کاتژمێر ١٢ و ٢ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر-کەسنەزان لەبەرامبەر فلۆریا سیتی لەسایدی هاتن بەرەو ناوشار تۆیۆتایەکی تایبەت بەرەو ناوشار دەهات بەخێراییەکی زۆرەوە بەهۆی قەرەبالغی رێگاش تیژرۆییەکە نەدەکرا بەردەوام بێت".
ناوبراو روونیشیکردەوە:" شوفێرەکەی کە گەنجێک بوو هەوڵی دا بەشێوەی لولخواردن لەنێوان ئوتومبێلەکان دەربچێت و بەهەردوو لای راست و چەپیان دەربچێت لەئەنجامیش کۆنترۆلی لەدەستدا وبەرەو لای راستی شەقام هات وخۆی کێشا بەدووپیادە".
فازل حاجی ئاشکرایکرد بەهۆی رووداوەکەوە کەسێکی بەتەمەن لەلایەن ئۆتۆمبێلەکەوە شێلدرا و گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەی پیادە برینداربوو، هەروەها چوار سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە کە ئەندامی یەک خێزانن برینداربوون.