سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:"بەپێی ئامار و داتاکان ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن".
ئەمرۆ یەکشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١، عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:" زیاتر لە ھەفتەیەکە پڕۆسەی خوێندن دەستیپێکردووە، بەھەموو پێوەرێک خۆپارێزی باش ھەبووە و لەکۆی ملیۆنێک و حەوت سەد ھەزار قوتابی تەنھا چوار کەس تووشی کۆڤید ١٩ بووە".
وتیشی:" مەرج نییە ئەو خوێندکارانەی توشی کۆرۆنا بوون لە ناو خوێندنگەکاندا توشبووبن"
ناوبراو راشیگەیاند:" ھەرچەندە ئەو ماوەیەی دیاری کراوە بۆ ھەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی لە ٢٠٢١/٢/٢١ دیار دەبێت و لە ٢٠٢١/٢/٢٣ دوا بڕیار دەدرێت لەم بارەیەوە، بەڵام بەپێی ھەموو ئامار و داتاکان کەوا رۆژانە لە رێگەی پەروەردەی قەزاکانەوە بە دەستمان دەگات، ئاماژەکان دڵخۆشکەرن و پێویستە خوێندنی ناو کەمپەس بەردەام بێت".