شاندی دانوستانکار بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گەڕایەوە بەغدا

کوردستان 14/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، شاندی دانوستانکاری هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت گەڕایەوە بۆ بەغدا.

ئەمرۆ یەکشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١، شاندی دانوستانکاری باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وتنە‌وە‌ بە‌مە‌بە‌ستی درێژەپێدان بە‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە‌ و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانی عێراق.

هەروەها سەردانەکە سە‌بارە‌ت بە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق و پە‌سە‌ندكردنی ئە‌و بڕگانە‌ی كە‌ پە‌یوە‌ستن بە‌ ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌ لەو پڕۆژە‌ یاسایە‌ ئەنجامدراوە.

پێشتر و لە سەردانەکانی پێشوودا، شاندی دانوستانکاری حكومەتی ھە‌رێم لە كۆبوونە‌وە‌كاندا لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدڕال و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھاتە‌ نە‌وتی و نانە‌وتییە‌كان و ھە‌روە‌ھا خە‌رجییە‌كان خراونە‌تە‌ڕوو.

لەگەڵ ئەوەشدا. شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم ھە‌موو ئامادە‌ییە‌كی دە‌ربڕیوە‌ بۆ‌ ڕێككە‌وتن لە‌سە‌ر بنە‌مای ‌دە‌ستور و یاسا بە‌ركارە‌كان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا